دیزاینی ماڵپه‌ڕ

بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که که‌سانێک له ناو به‌شی ئێنتێڕنێت دا به‌شداریان نیه یا خود سه‌ردانیان نه‌کردبێ شتێکی ده‌گمه‌‌ن و  سه‌رسوڕ هێنه‌ره به‌تایبه‌ت که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌کنه‌لۆژیا به‌تایبه‌ت به‌شی ئینتێڕنێت گه‌شه‌یه‌کی باشی به خۆوه بینه‌وه و خه‌ڵکانێک به رێژه‌یه‌کی زۆر به‌کاری ده‌هێنن و بۆته به‌شێک له ژیانمان و یارمه‌تی باش و سودی زۆری لێ ده‌بینیین. وه‌ک که چۆن ده‌بینیین خه‌ڵکانێک ئه‌وها زۆر له‌به‌رده‌ستیانه به دڵنیایه‌وه که‌سانێک که بازرگانی، فرۆشتن، خزمه‌تگوزاری، هه‌واڵنێری یا خود هه‌ر کارێک که ئاواتیانه و پسپۆڕن تێێدا ده‌توانن به‌شدار ببن له ئه‌و هه‌له ناوازه‌یه و به‌تایبه‌ت کورده‌واری خۆمان که که‌سانێکی زۆر به توانا، رۆشنبیر و زانامان هه‌یه.

زۆرێک له خه‌ڵک ئێستا وه‌ک کایه سه‌یری ئینتێڕنێت ناکه‌ن و زۆرێک له کاره‌کانمان به ئه‌و شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێن وه‌ک خوێندن، کاری بانکی، فرۆشتنی کاڵا و شت و مه‌ک و هه‌زاره‌ها شتی تر که شایه‌د رۆژێک قه‌ت به خه‌یاڵیشمان‌دا نه‌ده‌هات.

له راستیدا دونیای دیداری ده‌بێت وه‌ک دونیای راسته‌قینه‌ سه‌یر بکرێ  که خه‌ڵکانێک به‌کاری ده‌‌هێنن، ئه‌و هه‌له‌یه شتێکی زۆر باشه بۆ ساز کردنی په‌یوه‌ندی به‌ینی ئێمه‌ و خه‌‌ڵکانێک که ئێمه ناناسن و به هۆی ئینتێڕنێت و دونیای دیداری ده‌بن به ئاشنا، موشته‌ری یا خود برادره‌ر.

ده‌بینین که دونیای دیداریش هه‌ر وه‌ک دونیای راسته‌قینه‌ به‌رده‌وامه‌ و پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک به‌و جێبه‌جێ ده‌بێت و چه‌نده جیهانی لێک نزیک کردۆته‌وه.

اقع دنیای مجازی را باید همانند دنیا واقعی در نظر گرفت که افراد از طریق وب سایت های متنوع نیازهای خود را برطرف می کنند و از طریق شبکه های اجتماعی با دوستان و نزدیکان خود ارتباط برقرار می کنند. پس مشاهده می کنید که با طراحی وب سایت چقدر می توان خود را به دنیای اطراف نزدیک تر کنید.

پس مشاهده می کنید که زندگی در دنیای مجازی مانند دنیای واقعی جریان دارد و شما نیز باید با طراحی وب سایت در دنیای مجازی حضور داشته باشید.

بۆ راکێشانی سه‌رنجی به‌رده‌نگه‌کان ده‌بێت له‌و سه‌رده‌مه دا دایم به‌رده‌ست یت و بتوانی متمانه‌یان بۆ لای خۆت ڕآکێشیت و وای لێپکه‌یت له‌ به‌ینی چه‌ندین که‌س‌دا تۆ هه‌ڵبژێریت.

گه‌یشتن به‌و ئامانجه به هه‌بونی ماڵپه‌ڕێکی په‌یوه‌ندیدار ده‌گه‌ڵ، به‌شدارگه، خزمه‌تگوزاری یا خود هه‌ر چه‌شنه بابه‌تێک که بمانهه‌وێ بیگه‌یێنینه به‌رده‌نگه‌کانمان و سودێکی دوو لایه‌نه وه‌رگرین جێ به‌ جێ ده‌بێت.

فرۆشی زیاتر
په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ بازاڕه جیهانیه‌کان
به‌رده‌ست بوون
به‌هادارکردنی بڕاند
خاڵه گرنگه‌کانی

دیزاینی ماڵپه‌ڕی پێشکه‌وتوو

گڕافیک دیزاین

دیزاین به پێی تڕه‌ند و زانستی نوێ و سه‌رده‌میانه

خێرایی بارکردن

هه‌بوونی خێرایی بارکردن له سیسته‌می به‌رده‌نگه‌کان و موشته‌ریه‌کان

رێسپانسیو

توانایی نمایش‌دان له هه‌موو جۆره ئامێره دیجیتاڵیه‌کان وه‌ک مۆبایل، تابلێت، له‌پ تاپ و …

سێئو

ئاماده بوون بۆ گرتنی پله‌ی یه‌که‌می گووگڵ و زیاتر کردنی رێژه‌ی داهات

دۆزی  ئه‌نجامدانی  پابه‌ندی راکێت پێن ستۆدیۆ

بۆ دیزاین و هه‌بونی ماڵپه‌ڕ ێکی سه‌رکه‌وتوو و که کاریگه‌ری هه‌بێ ده‌بێ پێشتر زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماده بکه‌ی. ئه‌و کاره ده‌بێته بینی پێداویستی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت پێش دامه‌زراندن و توانای تاوتوێ کردنی و له ئامانج دا  ده‌رچوونێکی باشتری ده‌بێت. له راکێت پێن ستۆدیۆ  رێڤه‌نامه به هاوبیری و هاوده‌نگی ئێوه ئاماده ده‌کرێ. دوای ئه‌و بڕگه‌یه دیزاینه‌کانی سه‌ره‌تایی له قالبی ئێسکه‌چ دیزاین د‌ه‌کرێن.ئێسکه‌چه‌کان گه‌ڵاڵه‌یه‌ی زۆر ساده‌ن که شوێن و چوارچێوه‌ی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ماڵپه‌ڕ نیشان ده‌ده‌ن و بێ ره‌نگ و ورده‌کاری و … ـن.

گه‌ره‌نتی کوالیتی

زۆر نوێگه‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین

راوێژکاری

راوێژکاری پسپۆڕانه به شێوازی ته‌له‌فۆنم ڤیدیۆکاڵ و راسته‌وخۆ

فێربوون

پێشکه‌ش کرنی گرته‌ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی

پشتیوانی

پشتیوانی به‌شی ئه‌ندازیاری کاڵا و خزمه‌تگوزاریه‌کان به شێوه‌ی 24 کاژمێری

1: به‌ڵگه نووسی

2: دیزاینی به‌شی گڕافیکی

3: کۆد نووسی

4: دیباگ کردن

5: فێرکردن

6: پشتیوانی

شێوازه‌کانی دیزاینی ماڵپه‌ڕ

ته‌واو پسپۆڕانه، ده‌گه‌ڵ پێدانی نمونه کاری پ‌هیوه‌ندی‌دار

شایه‌د بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زانیاری به‌رنامه نووسی و دیزاینی ماڵپه‌ڕ یان نیه هه‌ڵبژاردنی شێوازی گونجاو بڕێ دژوار و پڕ بێت له پرسیار. به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی که گرنگه ئه‌نجامی ده‌رهاتی کاره‌که‌یه واتا ده‌بێ سه‌رنجی خۆتان ببه‌نه سه‌ر کارامه‌یی ماڵپه‌ڕێکی پڕداهات  و هه‌ڵبژاردنی باشترین شێوه‌ی دیزاین و به‌رنامه‌نووسی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بده‌یته ده‌ستی دیزاینه‌ر و به‌رنامه‌نووسه‌کان.

ماڵپه‌ڕێکی کارامه ده‌بێ به رووکه‌شێکی جوان و رازاەوه، بارکردنێکی خێرا، فڕانت ئێندێکی رێک و پێک و هه‌روه‌ها هه‌بوونی ستانداڕده‌کانی سێئۆ له‌خۆ بگرێ.

له راکێت پێن ستۆدیۆ ماڵپه‌ڕه‌کان به دوو شێوه دیزاین ده‌که‌‌ین:

1: سی ئێم ئێسی ئاماده وه‌ک وۆڕدپڕێس

2: دیزاینی سی ئێم ئێسی تایبه‌ت

بۆ راوێژکاریه‌کی باش ئێوه ده‌توانن په‌یوه‌ندی پکه‌ن  و هه‌ڵبژاردنێکی تایبه‌ت وه‌رگرن.

دیزاینی ماڵپه‌ر به وۆڕدپڕێس

 

دیزاین به وۆڕدپڕێس ده‌توانن له کات و پاره‌که‌تان پاشکه‌وت که‌ن. ئه‌گه‌ر پێویستیتان به ماڵپه‌ڕیکی باوی به‌شدارگه یا فرۆشگاییه وۆڕدپڕێس باشترین بژارده‌یه. وۆڕدپڕێس  پێکهاته‌ی  زۆر باشی له بواری سێئۆ هه‌یه و یارمه‌رتی ده‌ره له گه‌یشتن به ئامانجه‌که‌تان. ئێمه وه‌ک کۆڕێکی پسپۆر له بواری به‌شی وۆڕدپڕێس شارزایین و به هه‌موو چه‌‌شنه ره‌نگ و پێکهاته  و به پێی حه‌ز و ئاره‌زوومان ئاڵوگۆڕی باشی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین

ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی به وۆڕدپڕێس دیزاینیان ده‌که‌ین،  دیزاینێکی جوانی گڕافیکی و تایبه‌ت، بارکردنی خێرا، سێئۆ کراو، رێسپانسیو و  ئاسایشێک به پله‌ی به‌رز له خۆیان ده‌گرن و به کت و پڕی ده‌یگه‌یێنینه به‌رده‌ستی ئێوه‌.

دیزاینی ماڵپه‌ڕ به سی ئێم ئێسی تایبه‌ت

ئه‌گه‌ر  کاره‌که‌تان شتێکی نوێیه و بیرۆکه‌ی جیاوازتان هه‌یه بۆ بنیادنانی وه‌ک ستاڕت ئاپه‌کان و پێویستیت به دیزاینێکی زۆر تایبه‌ت هه‌یه که شیانێکی زۆر تایبه‌تی پێویست ده‌بێت ئه‌و ده‌م  سی ئێم ئێسی تایبه‌ت به خۆتان  به‌کار بێنن.

دیزاینی سی ئێم ئێسی واتا به‌ به‌رنامه نووسی بۆ ئێوه یه‌کدانه‌ی تایبه‌ت ساز بکرێت بێ ئه‌وه‌ی له هی ئاماده‌کانی بازاڕ به‌کار بێنن.

ئه‌و کاره‌ له داهاتوو به قازانجتانه بۆ ئه‌وه‌ی شیانێکی نوێ به ماڵپه‌ڕه‌که‌تان زیاد پکه‌ن، ده‌گه‌ڵ راکێت پێن ستۆدیۆ په‌یوه‌ندی دگرن و داواکاریه‌که‌تان به پسپۆڕان ده‌ڵێن و  ئه‌وان هه‌مان شیان به بیرۆکه‌یه ئێوه له سه‌ر ماڵپه‌ڕ ده‌گونجێنن.

ئێمه به زمانه‌کانی PHP, Python و JavaScript هه‌ر پێداویستیه‌کی به‌رنامه نوسیتان پێویست بێت له‌ سه‌ ماڵپه‌ڕه‌کان زیاد ده‌که‌ین.

له دونیای ئه‌مڕۆدا دیزاین و هه‌بونی ماڵپه‌ڕ بووه‌ته پله‌ی یه‌که‌می کاره‌کانی هه‌ر به‌شدارگه‌یه‌ک که ئه‌وه وا نیشان ده‌دا که دونیای سایبێری چه‌نده گرنگه و به هه‌بونی ماڵپه‌ڕێکی رێک و پێک که به ستاندارده‌کانی جیهانی بنچین‌‌ی داڕێژراوه‌ و دیزاینێکی گڕافیکی جوان و دڵ گه‌شی بۆ کرواه رێگای کاره‌کان، په‌یوه‌ندی و له ئه‌نجام دا زیادکردنی داهات له‌ خۆی ده‌گرێت.ده‌بینی که چه‌نده خه‌ڵکانێک پێشتر له جاران سه‌ردان ماڵپه‌ڕ و تۆرڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ن و بوه‌ته هۆی گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له به‌شدارگه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان و زیاتر بوونی په‌یوه‌ندی نێوانیان.

کاریگه‌ری دیزاینی به‌شی گڕافیکی و رووکه‌شی ماڵپه‌ڕه‌کان و دواییدا به‌رنامه‌نووسیه‌کی باش ده‌بێه هۆی سه‌رنج راکێشانی به‌رده‌نگه‌کان و مانه‌وه‌یان له ماڵپه‌ر که هه‌مان مانه‌وه ده‌بێته هۆی کڕین و به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزاری ئێوه و زیادکردنی داهات بۆ به‌شدارگه‌که‌تان.

  • دیزاینی جوان ، سه‌رنج راکێش و نوێ گه‌رانه هاوده‌نگ ده‌گه‌ڵ پێداویستی ئێوه
  • پاشکه‌وت کردنی پاره ره‌چاو ده‌گه‌ڵ کوالیتی خزمه‌تگواریه‌کانی پێشکه‌ش کراو
  • ئاگادارکردنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له کاتی دابین کراو له گه‌شانه‌وه‌ی کار و کاسبی
  • پشتیوانی ماڵپه‌ڕ
  • به‌کارهێنانی ته‌کنیکی پسپۆڕانه‌ی سێئۆ 
  • دیزاینی ماڵپه‌ڕی رێسپانسیو
  • به‌رنامه نووسی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕ

راکت پێن  و دیزاینی ماڵپه‌ڕ

ستۆدیۆی راکێت پێن له به‌شی دیزاین و به‌رنامه‌نووسی زۆر کارامه‌یه‌ و به پێشکه‌ش کردنی رووکه‌شه‌کانی جوان ، دڵڕفێن و نوێگه‌رانه،  سێئۆی پێشکه‌وتوو  به‌ پێی شێوازه سه‌رده‌میانه و به‌ڕۆژی و نوێی به‌شدارگه‌ی گووگڵ، گه‌ره‌نتی به‌رگری ماڵپه‌ڕ، پشتیوانی پسپۆڕانه و پێشکه‌وتوو به چه‌ند ساڵ ئه‌زموونی کاری له به‌شی په‌یوه‌ندیداردا هه‌ڵبژاردنێکی دروست بۆ ئێوه‌ی که ساحێبی کارن یا ده‌تانهه‌وێت کاره‌کانتان پێشکه‌وتوو بکه‌ن.

کاریگه‌ری دیزانی ماڵپه‌ڕ له گه‌شه‌کردنی بازه‌رگانی کردن دا

پێش دیزاینی ماڵپه‌ڕ له ئیتێڕنێت و دونیای سایبری دا بگه‌ڕین  و باش سه‌رنج بده‌ن که هه‌زاران ماڵپه‌ڕ له کوردوستان و جیهان‌دا  وه‌ک رکابه‌ڕێکی  ئێوه به‌دی ده‌کرێن هه‌ڵبه‌ت له کوردوستان دا به‌هۆی نوێ بوونی ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایه‌دا  م‌هیدانێکی باشی ره‌خساندوه بۆ چالاکی تیای‌دا که ده‌بێته خاڵێکی زۆر زه‌ق و پێشکه‌وتوو بۆ ئه‌و ک‌هسانه‌ی زیره‌کی ده‌نوێنن و ده‌بنه یه‌که‌مه‌کان. به گوزه‌رانی رۆژ‌کان و زیاد بوونی ماڵپه‌ڕه‌کان رکابه‌ری قورس تر ده‌بێت که ئامانج گه‌یشتن به پله‌ی یه‌که‌می گووگڵ ـه، که پێویستی به شاره‌زایی له بواری به‌ڕێوه‌به‌ری و سێئۆی ماڵپه‌ڕ هه‌یه که ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتن.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی راکێت پێن سۆدیۆ ساڵانێکه له‌و مه‌یدانه ده‌جه‌نگێ و بوه به به‌شدارگه‌یه‌ک پڕ له ئه‌زموون و شیانی تایبه‌ت به رکابه‌ری و دیزاینی ماڵپه‌ڕه‌کان و گه‌شه‌پێدان له‌ به‌شی بازه‌رگانیه‌تی سایبێری‌دا، ئێمه بازه‌رگانی و بازاڕی تایبه‌ت به ئێوه جوان ره‌چآو ده‌گرین و پلانێکی تۆکمه به ستڕاتێژیه‌تێکی تایبه‌ت به‌ره‌و ئامانجه‌کان ده‌ڕۆین و دانه به دانه ده‌یانپێکین.ئێوه به هه‌بوونی ماڵپه‌ڕ ده‌توانن بازه‌رگانیه‌‌که‌تان بێنه ئه‌و دونیایه  و به شێوه‌یه‌کی پسپۆڕانه خزمه‌تگوزاری یا کاڵاکانتان بۆ خه‌ڵکانی دیکه‌ی جیهان بێننه روو.

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ئازیز ماڵپه‌ڕێکتان هه‌یه و زۆر له‌مێژه هیچ چالاکیه‌کتان له‌سه‌ری نه‌بوه ئێمه پێشنیارتان پێده‌که‌ین که بیده‌نه پسپۆڕانی راکێت پێن ستۆدیۆ  تاکوو بۆتان تاوتوێ پکه‌ن و به‌ پێی ئامانجه‌کان و رێ و شوێنی بازه‌رگانی ئێوه گۆڕانکاری له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت و پلانێکی ۆکمه و کارامه بۆ ئێوه داڕێژن.

پرسیارێکی به‌رده‌وام …!

بۆ ده‌بێ ماڵپه‌ڕمان هه‌بێت؟

پێشکه‌وتنی دونیای سه‌رده‌م به‌ایبه‌ت له بواری ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری که بوه‌ته گرتنه‌وه‌ی هه‌موو دونیا به ئینتێڕنێت و زۆر بوێرانه ده‌توانین بڵێین وای لێهاتوه که ده‌بێ هه‌موو به‌شه‌کانی بازه‌ر‌گانی و کاره‌کان پێویستیان به ماڵپه‌ره‌ و که‌متر بازه‌رگانیه‌ک هه‌یه که پێویستی به ماڵپه‌ڕ نه‌بێت و بتوانێت رکابه‌ریه‌کی باش ده‌گه‌ڵ رکابه‌ره‌کان بکات.

هیچ جیاوازیه‌کی نیه که له چ به‌شێکی بازه‌رگانی دا کار ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیتان به بڕگه‌کانی خواره‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌م ده‌بێ ده‌ستی لێهه‌ڵکه‌ن بۆ دیزاینی ماڵپه‌ڕ!

  • فرۆشتنی کاڵا له‌سه‌ر هێڵ
  • پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان له سه‌ر هێڵ
  • زیاتر کردنی فرۆش
  • نوێگه‌ری له به‌شی پێشکه‌ش کردن
  • زیاتر کردنی په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی نوێ
  • به‌ر ده‌ست بوون

به‌و چه‌ند هۆیه پیویستیتان به ماڵپه‌ڕه به‌ شێوازێکی زۆر پسپۆڕانه تا بازه‌رگانیه‌ت یا خزمه‌تگوزاریه‌که‌تان پێش که‌وێت.

پسپۆڕانی ئێمه‌ ئاماده‌ی وڵام دانه‌وه‌ی ئێوه‌ن!

دیزانی ماڵپه‌ڕ به پێی بابه‌ت

ماڵپه‌ڕی به‌شدارگه‌یی

دیزاینی ماڵپه‌ڕی به‌شدارگه‌یی له‌و سه‌رده‌مه دا زۆرتر هه‌ستی پێ ده‌کرێ.به هۆی ئینتێڕنێتی بوونی زۆربه‌ی به‌شه‌کانی ژیان و به‌شداری زۆر له‌و شوێنه‌دا ئه‌گه‌ر به‌شدارگه‌که‌تان له‌ سه‌رهێڵ نه‌بێ و ماڵپه‌ڕێکی گونجاوی پێکنه‌هێنابێ خه‌ڵکان وا خه‌یاڵ ده‌که‌ن که بوونتان نیه.

ئه‌مڕۆکانه له په‌نا هه‌بونی نوسینگه و به‌شداری گه‌رم و گوڕتان له دونیای راته‌قینه‌دا پیویستیتان به ماڵپه‌ڕیکی به‌هێز و سێئۆ کراو هه‌یه که روی بازه‌رگانی ئێوه وا به‌ باشی بنوێنێ و ببێته شوێنی په‌یوه‌ندی گرتن ده‌گه‌ڵ به‌رده‌نگه‌کان و موشتریه‌کانتان .ماڵپه‌ڕیک به‌و م‌هرجانه‌ی باسمان کرد وه‌ک هه‌بونی نوسینگه‌یه‌کی تایبه‌ت و له‌ خۆگره به به‌ها و هێز له دونیای ئینتێڕنێت دا.

ماڵپه‌ڕیک بۆ به‌شدارگه‌که‌تان ده‌توانێ بازنه‌ و سنوری بازه‌رگانی ئێوه فراوان پکات بۆ به‌شی  وڵاتی و جیهانی و له‌و سنورانه‌دا به‌رده‌نگه‌کانتان نزیک کاتوه و ببنه موشته‌ری.

دوایی دیزاینی ماڵپه‌ڕی به‌شدارگه‌یی ده‌بێت له دونیای ئینتێڕنێت دا باش ببینرێیت که ئێمه ئاشناتان ده‌که‌ین ده‌گه‌ڵ دونیای بێ سنوری سێئۆ. به ئه‌نجام دانی رێکار و ته‌کنیکه‌کانی تایبه‌ت ماڵپه‌ڕه‌که ده‌گه‌یه‌نینه پله‌ی یه‌که‌می گووگڵ که  ئه‌وه‌ش جێیی خۆشحاڵیه که ئێمه به هه‌بوونی پسپۆڕان له‌و بواره‌دا کار ئاسانیتان بۆ ده‌که‌ین و وه‌ک پاڵپشتێک باش پشتیوانیتان ده‌که‌ین که‌ هه‌مو بڕگه‌کانی بڕینی سه‌رکه‌وتن.

دیزاینی ماڵپه‌ڕی به‌شدارگه‌یی ده‌بێت به شێوازێک بێت که به‌رده‌نگه‌کان به کورت ترین کات بتوانن کاڵا یا خزمه‌ت گوزاری ئێوه ببینن و بتوانن به‌هره‌ی لێ وه‌رگرن و بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ی که ده‌یانهه‌وێت.

ئێمه ده‌گه‌ڵیانین تا بتوانن به باشترین شێوه ده‌که‌وتنتان هه‌بێت.

ماڵپه‌ڕی خزمه‌ت گوزاری

له‌و سه‌رده‌مه‌دا به پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا و زیره‌ک کردنی زۆربه‌ی کاره‌کان،  کاره خزمه‌ت گوزاریه‌کان  زۆر  په‌ره‌یان سه‌ندوه و بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی هه‌مو کاره‌کان و شته‌ زیره‌که‌کان ماڵپه‌ڕیان پێویسته.

موشته‌ریه‌کانتان ده‌توانن به گه‌ڕانێکی ساده به ئێوه بگه‌ن و بتان دۆزنه‌وه و که‌ڵک له خزمه‌تگوزاری ئێوه وه‌رگرن، ئێوه ده‌توانن ماڵپه‌ڕێکتان هه‌بێت که موشته‌ریه‌کان بتوانن بینه‌ری بن و بتوانن به ئاسوده‌‌یی خزمه‌تگوزاری و شێوازی ئه‌نجام دان، کات و سات، کوالیتی و … هه‌ڵبژێرن.

بێ ئه‌وه‌ی که موشته‌ری به شیوه‌ی راسته‌وخۆ و دیداری بێته لاتان که له‌و نێوانه کاتێکی باش بۆ هه‌ردوو لا پاشکه‌وت ده‌بێت و ده‌تواندرێ له بابه‌تی دیکه دا ته‌رخانی بکه‌ن.

دیزاینی له‌و جۆره ماڵپه‌ڕه خزمه‌تگوزاریانه ده‌توانین بۆ زۆربه‌‌یان ئه‌نجام بده‌ین.

ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی

ماڵپه‌ڕێکی وه‌ها ده‌بێته ماڵی دوهه‌می خوێندکاران و داخوازانی زانست و هونه‌ر. له کاتی هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بڵاو بونه‌‌وه‌ی له‌ جیهان دا و هاتنه سه‌رهێڵی فێرکاری و په‌روه‌رده هه‌بونی ماڵپه‌ڕێکی په‌روه‌رده‌یی پێشتر له جاران هۆگری زیاد بوه که ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌خاته مێشکی ساحێب و به‌ڕێوبه‌رانی شوێنه په‌روه‌رده‌ییه‌کان و خوێندنگه‌کان که ئه‌وانیش وه‌ک وڵاته پێش که‌وتوه‌کان به‌هره له‌و ته‌کنه‌لۆژیایه ببینن.

بۆ دیزاینی ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به خۆتان یا خوێندنگه‌که‌تان ته‌نیا ده‌گه‌ڵ ژماره‌ی به‌رده‌س په‌یوه‌ندی بگرن، ئێمه راوێژکاریه‌کی تێر و ته‌سه‌لتان پێ ده‌ده‌ین که راوێژکاری بۆ ئێوه‌ی زێده ئازیز بێ به‌رامبه‌ره.

ماڵپه‌ڕي بازرگانی

هاتنه سه‌رهێڵ بۆ ئه‌و به‌شدارگه‌یه‌یانه که له به‌شی بازه‌رگانی، هاورده و هه‌نارده کردن دا چالاکن ده‌بێ بیکه‌ن به پێشترێتی بڕگه‌کانیان و سه‌رنجی بده‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌بونی ماڵپه‌ڕێک بۆ ئه‌و به‌شدارگه‌یانه ده‌بێته پردێکی په‌یوه‌نی له به‌ینی خۆیان و بازاڕی موشته‌ریه‌کانی ناوخۆ و د‌ه‌ره‌وه‌ و ده‌بێته گه‌شه پێدانی بازاڕ له وڵاته‌کانی دیکه.

دیزاینی ماڵپه‌ڕێکی نه‌خشاوه و تایبه‌ت پێویستی به پسپۆڕیه‌ت له‌ بوری دیزاینی گڕافیکی و به‌رنامه نووسی دا هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشیه بۆتان که به‌شدارگه‌ی راکێت پێن ستۆدیۆ به هه‌بونی پسپۆڕانی کارزان و ناوخۆی وڵاتی شیرینمان له‌و بابه‌ته به‌ ته‌واوی پشتیوانی ئیوه‌ین تا کوو گه‌یشتن به ئامانجه‌کانتان.

به‌ هه‌‌بوونی ماڵپه‌ڕێک و نیشان دانی خۆتان له سه‌رهێڵ بۆ موشته‌ریه‌کان و به‌رده‌نگه‌کانتان ده‌بێته مایه‌ی ئاسوده‌یی بۆیان و په‌یوه‌ندیه‌کی دانه‌بڕاو له‌به‌ینتان دا ساز ده‌کا و هه‌وه‌ها جگه له و شیانه ده‌بێته هۆی به‌هادار کردنی به‌شدارگه‌که‌تان وه‌ک به‌شدارگه‌یه‌کی پێشکه‌ووتوو.

ماڵپه‌ڕی پزیشکی

 

له‌‌ به‌ر هه‌بوونی رکابه‌ریه‌کی زۆر له به‌ینی به‌شی پزشکی و هاتنی سه‌هێڵی ئه‌و به‌شه ئێمه وه‌ک به‌شدارگه‌ی راکێت پێن ستۆدیۆ پلانێکی تۆکمه‌مان بۆ ئه‌و به‌شه داناوه.

رۆژانه به رێژه‌یه‌کی زۆر له به‌کارهێنه‌رانی له گووگڵ‌دا تایبه‌تمندی ده‌رمانه‌کان یا بابه‌تی پزیشکی داوا ده‌که‌ن و هه‌ەوه‌ها له پزیشکێکی به توانادا ده‌گه‌ڕێن، بیرکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه یه‌کێک له‌و پزیشکانه بن که‌ ده‌بنه جێی سه‌رنجی به‌رده‌نگه‌کان و په‌یوه‌ندیتان ده‌گه‌ڵ ده‌گرن به ریگا په‌یوه‌ندیداره‌کان و ئاشنایه‌تیه‌کی باشتان بۆ ساز ده‌بێ و ده‌بێته هۆی ناسینی ئێوه وه‌ک بڕاندێکی به ناوبانگ و ناوازه.

ئێمه ئاگاداری هه‌موو به‌شه‌کانی دیزاینی ماڵپه‌ڕی پزیشکی هه‌ین و هه‌ر داواکاریه‌ک که  ئێوه به دڵتان بێت ده‌توانین تێیدا بگونجێنین وه‌ک پانێلی به‌رده‌نگه‌کان، گرتنی سه‌ره به شیوه‌ی سه‌رهێل و…

داواکردنی ئه‌و په‌کێجه

داواکردنی ئه‌و په‌کێجه

داواکردنی ئه‌و په‌کێجه

پێڕست